سابات سپۆرت - دوای ئەو كێشە و گرفتانەی روودا لە نێوان ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ، كەئێستا بۆتە دووبەرە ، د.هاوكارسالار ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و مامۆستای زانكۆ ، لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك ، كه‌مپین وسیمینارى ڕێكحستنه‌وه‌ى وه‌رزشى تۆپى پێى كوردستان ڕاگەیـاند.
د.هاوكار سالار دەڵێت ، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى وه‌رزشى كوردستان وناوچه‌كه وله‌به‌ر ئه‌ر‌كێكى ئه‌خلاقى وبرایه‌تى وله‌به‌ر ئه‌ر‌كێكى ئه‌كادیمى وه نه‌ترازانى وه‌رزش وه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى ماڵى وه‌رزشى كوردستان داواكارم له ڕۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى ڕاسته‌قینه و وه‌رزشكارانى دێرین وپسپۆڕانى بوارى وه‌رزش وڕاهێنه‌ران ویاریزانان وناوبژیوانان وكه‌سانى په‌یوه‌ندیدار ویانه‌كان كه هاوكارم بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به هه‌موومانه‌وه نه‌هێڵین وه‌رزش تێكه‌ڵى سیاسه‌ت بێ وه هه‌روه‌ها بتوانین ئه‌و وه‌رزشه‌ى كه كه‌سانى دڵ پاك وخۆشه‌ویستى پێش ئێمه فێریان كردووین نه‌هێڵین ئه‌و درزه دروست بێته‌وه جارێكى تر كه له شه‌رى برا كوژى دروست بوو.
بۆیه وه‌ك مامۆستایه‌كى زانكۆ وناوبژیوانێكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵده‌ستم به دروستكردنى كه‌مپینێك و چه‌ند سیمینارێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنى دۆخى تۆپى پێى و وه‌رزشى كوردستان به هاوكارى ئێوه‌ى به‌رێز بۆیه ان شا‌ء الله له چه‌ند ڕۆژێ داهاتوو شوێن وكاتى سیمینارى كه‌مپینه‌كه‌تان بۆ دیارى ده‌كه‌ین وهه‌وڵى له‌یه‌ك نزیك كردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزینه‌وه.
دروشمى كه‌مپین وسیمیناره‌كه بریتییه له:
برایه‌تى وخۆشه‌ویستى - په‌روه‌رده - یه‌ك ڕیزى

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق