یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/08/24

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٤ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:
١- کۆبوونەوەی یەکێتییەکەمان بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بۆیە داوا لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین، سبەی سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی بەیانی لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بۆ ئەوەی چارەنووسی سەرجەم چالاکییەکان و خولەکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ یەکلایی بکەینەوە و گفتۆگۆ لە بارەی چالاکییەکانی وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١ ـی یەکێتییەکەمان بکەین.

٢- داوا لە سەرجەم نوێنەرانی یانە پلەنایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ دەکەین، سبەی سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ـی نیوەڕۆ، بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ و ٢٠٢٠/٢٠٢١ بکەین، لە کاتی دیارییکراو لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن.

٣- داوا لە سەرۆک یان نوێنەری لقی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک) دەکەین، سبەی سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ـی نیوەڕۆ لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بۆ کاری پێویست تایبەت بە چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages