ماڵپەری وەرزشی سابات سپۆرت ئەمجـارەیـان باس لە ژیانی وەرزشی شاهین احمد راهێنەر و یاریزانێكی لێهاتیی تایكواندۆ دەكـات.
شاهین احمدشەریف لەدایک بووی ساڵی 1994
سەرەتای دەست پێکردنم لەوەرزشی تایکواندۆ لەساڵی ۲۰۰۷ لەیانەی وەرزشی قەڵا لە لای مامۆستا (هێمن مهەدی قادر )
چەند مانگێک بەردەوام بووم بەڵام بەهۆی چەند شتێکەوە دابرام تاکو ساڵی ۲۰۰٨ لەم ساڵە دەستم کردەوە بەوەرزش و چەند یارێکی دۆستانەو چەند نمایشێکی تایکواندۆمان ئەنجامدا لەگەڵ یانەکەم. لەساڵی ۲۰۰۹ یەکەم پاڵەوانیەتی تازەپێگەیشتوانم ئەنجامدا پلەی دوەمم بەدەست هێنا لەسەرئاستی هەولێر وەهەروەها لەساڵی ۲۰۱۰ لە پاڵەوانیەتی تازەپێگەیشتوانی هەولێر بەژداریم کردو پلەی یەکەمم بەدەست هێنا لەگەڵ هەڵبژاردەی هەولێر بەژداریم کرد لەپاڵەوانیەتی تازەپێگەیشتوانی عێراق کە لەشاری دهۆک ئەنجام درا لەساڵی۲۰۱۰ توانیم پلەی یەکەم لە کێشی ٦۳کگم بەدەست بێنم و بجمە ریزهەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق کەهەڵبژاردەیان بۆپاڵەوانیەتی غەرب ئاسیائامادە دەکرد .

وەهەر لە ساڵی ۲۰۱۰ بەژداری پاڵەوانیەتی پێشکەوتوانی کوردستانم کرد و پلەی یەکەمم بەدەست هێنا لەکێشی ٦۳کگم
لە ساڵی ۲۰۱۰ بەژداری پاڵەوانیەتی پێشکەوتوانی عێراقم کرد لە شاری نەجەف وەهەر لەم ساڵەدا بەژداری تاقیکردنەوەی جەستەیی عێراقم کرد لەشاری بغدا بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری ئیرانی حسین زادە .
لەساڵی ۲۰۱۱ وابڕیاربوولەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەژداری پاڵەوانیەتی تازەپێگەیشتوانی غەرب ئاسیا بکەم من تاکە یاریزانی کورد بووم لەتازەپێگەیشتوان لەڕیز هەڵبژاردەی عێراقبووم بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک نەبووپاڵپشتیم بکات لەبەر چەند کێشەیەک کەبۆیان دروست کردم نەمتوانی بەژداری لەم پاڵەوانەتیەو معسکر تدریب لەوڵاتی ئیران چەند پاڵەوانەتیەک بکەم ئەوەش هەلێکی گەورەبوو بەڵام لەدەستم چوو.
لەساڵی ۲۰۱۱ لەپاڵەوانیەتی هەولێر پلەی یەکەمم بەدەست هێنا لەکێشی ٦۳کگم .
لەگەڵ هەڵبژاردەی هەولێر میوانداری یانەیەکی ئیرانمان کردوو براوەی یاریەکە بووم بەپلەی یەکەم لەکێشی ٦٨کگم وە لەپاڵەوانەتیە ناوەخۆیەکان پلەی یەکەمم بەدەست دەهێنا تاکوو ساڵی ۲۰۱۲ وەلەهەمان ساڵدا لەگەڵ هەڵبژاردەی هەولێر میوانداری یانەیەکی ئیرانمان کرد لە وڵاتی ئیران دووبارە براوەی یاریەکە بووم بەپلەی یەکەم لەکێشی ٦٨کگم.

وەلەساڵی ۲۰۱۲ تاکو ۲۰۱۳ لەچەند پاڵەوانیەتیەکی هەولێر پلەی یەکەمم بەدەست هێنا و لەساڵی ۲۰۱۳ لەپاڵەوانیەتی خولی نایابی کوردستان پلەی یەکەمم بەدەست هێنا لەکێشی ٦٨کگم.
لەساڵی ۲۰۱۳ لە پاڵەوانیەتی دەوری عێراق بۆناوچەکانی باشوور بۆیانەی بروسک مامۆستا محمد یاریم کرد لەشاری کەرکوک پلەی یەکەمم بەدەست هێنا.
لەساڵی ۲۰۱٤ لەپاڵەوانیەتی کوردستان پلەی دووەمم بەدەست هێنا
لەساڵی ۲۰۱٤ بەژداری پاڵەوانیەتی عێراقم کرد لەشاری سلێمانی
وەلە ساڵی ۲۰۱٥ لە پاڵەوانیەتی هەولێر پلەی یەکەمم بەدەست هێنا لەکێشی ٦٨کگم
لەساڵی۲۰۱٦ بەژداری پاڵەوانیەتی تورکیای کراوەم کردلەکێشی ۷٤کگم
وەلەساڵی ۲۰۱٦ بەژداری پاڵەوانیەتی دەوری عێراقم کردو پلەی یەکەمی ناوچەی باشوری کوردستانم بەدەست هێنا لەکێشی ۷٤کگم لەشاری سلێمانی
وەلە ساڵی۲۰۱٦ پلەی یەکەمی هەولێرم بەدەست هێنا و بوم بەباشترین یاریزانی پاڵەوانەتیەکە لەکێشی ٦٨کگم. وەلەهەمان ساڵدا پلەی دووەمی هەولێرم بەدەست هێنا لەکێشی ٦٨ کگم
لە ساڵی ۲۰۱۷تاکو ساڵی ۲۰۱۹ بەژداری هیچ پاڵەوانیەتیەکم نەکرد لە ساڵی۲۰۱۹ بووم بەڕاهێنەر .
لەساڵی۲۰۱۹ بژداری پاڵەوانیەتی تورکیای کراوەم کرد لەوڵاتی تورکیا لەکێشی ٦٨کگم خۆم و ۳ یاریزانم یاد و سیامەند و شەهد وەلەساڵی۲۰۱۹ یاریزانێکم (شەهد) پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی عێراق بەدەست هێنا
وە لەساڵی ۲۰۱۹ بووم بەڕاهێنەری بەچکەشێرانی کجانی عێراق.
وەلەساڵی ۲۰۱۹ یاریزانم شەهد بەژداری لە پاڵەوانیەتی ئاسیا و الحسین کرد .
لەساڵی ۲۰۱۹ هەردوویاریزانم شەهد و یاد بەژداریان لەپاڵەوانیەتی بەیروتی کراوە کرد پاڵەوان شەهد پلەی سێیەمی بەدەست هێناو بوە خاوەن مەدالیای نێو دەوڵەتی .

لەساڵی ۲۰۲۰ یاریزانێکم سیامەند بەژداری پاڵەوانیەتی عێراقی کردوو پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
لە ساڵی ۲۰۲۰ خۆم و ۲ یاریزانم شەهد و سیامەند بەژداری پاڵەوانیەتی تورکیای کراوەمان کرد. وە لەدوای گەڕانەوەمان ئەم نەخۆشی کۆڕۆنایە ڕووی لەجیهان و لەوڵاتەکەمان کرد ئەگەر نا کاری زۆر جوانترمان دەکرد وە لە ئستاش دا خۆم هەم یاریزانم و هەم ڕاهێەنەر .سوپاس بۆخوا لەماوەیەکی زۆر کورت لەم وەرزشە دەست کەوتێکی زۆرم بەدەست هێناوە. لەکۆتایی دا زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە یارمەتیان داوم هەموو ئەم برادەرانەی لێمەوە نزیکن (سەرۆ .علی.احمد.بێریڤان.ڕەوەند.

سەنگەر.شوان.اسماعیل.محمد جبار.هەنسک.دلێر. مامۆستا هەژار. ) چەندین هاوڕێی ترم زۆر پاڵپشتم بوونە وە زۆر زۆر سوپاسی بەڕێوبەری کارەکەم دەکەم کاک(هەڵمەت) کەزۆر هاوکارم بووە بۆسەرکەوتنەکانم لەساڵی ۲۰۱۳ تاکو ۲۰۲۰ چەندین مۆڵەتی داوەتمئ تاکووبەژداری لە پاڵەوانەتیەکان بکەم.سوپاسی مامۆستاکەم هێمن مهدی دەکەم هەمووکات شانازی پێوەدەکەم . زۆر سوپاسی خێزانەکەم دەکەم کە هۆکارێکی سەرەکیمە بۆ سەرکەوتنەکانم وە مامۆستا (محمود سەردار زۆربەی سەرکەوتنەکانم لەسایەی ئەوەوە بوە) و باوکی هەر سئ یاریزانەکانم کاک هاشم و کاک ئەمیر و کاک سەعد. پاڵپشتی سەرەکی منن هیوا حوازم خزمەتێکی بجوکی تایکواندۆی وڵاتەکەم کردبێت.








ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق