كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی زەینەدین زیدان - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/06/13

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی زەینەدین زیدان

سابات سپۆرـ لەگەڕی 28 خولى پلەیەكی یانەكـانی ئیسپانیـا سبەی یەك شەممە كاتژمێر 9:30 بەكـاتی كوردستان یـانەی ریال مەدرید لە یاریگـای دووەمی خۆی روبەری یـانەی ئیباردەبێتەوە.

دەربارەی یارییەكەیـانە بەرامبەر ئیبار زەینەدین زیدان ڕاهێنەری یـانەی ریال مەدرید لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەمـرۆ دەڵێت :
دەبێت ھەمووان سوپاس گوزاربین كە جارێكیتر گەڕاینەوە بۆ یاریگاكان، ئێمە زۆر بەباشی خۆمان ئامادەكردووە بۆ لالیگا، ئێمە لە یاریگای دیستیفانۆ یاریەكانمان ئەنجام دەدەین و لەوێ ڕاھاتووین، زۆر دڵخۆشم ھەموو یاریزانەكانم ئامادەن جگە لە یۆڤیچ جارێ چاوەڕێ دەكەین بزانین چی دەبێت لە بارەی پێكانەكەی، لە ئێستادا ھەریەك لە ھازارد و ئەسینسیۆ ئامادەی یاریكردنن بەڵام بۆ ئێستا ناتوانین پێكەوە یاریان پێبكەین.

ڕاستە ھاندەران ئامادەنابن ئەوە شتێكی ناخۆشە، بەڵام لە ئێستادا وا پێویست دەكات، ھەموو جیھان بە كاتێكی ناخۆشدا تێپەڕی و كەسانی ئازیزمان لە دەستدا، ئێمە بۆ ١١ یاریەكەی لالیگا ئامادەین و پاشان ئامادەكاری دەكەین بۆ خولی یانە پاڵەوانەكان.

من لێرە زۆر دڵخۆشم و لە باشترین یانەی جیھانم، سوپاس بۆ مەدرید كە ڕێیدام وەك یاریزان و ڕاھێنەر درێسەكانی بپۆشم، ئێمە تەنھا دوو خاڵ لە دوای بەرشەلۆنەوەین و توانای بردنەوەی جامەكەمان ھەیە، زیادكردنی گۆڕانكاریەكان نە سوودی ھەیە و نە زیان لەوانەیە ١ دانە بكەین یان ھەر ٥ ی بكەین، ھەموو یاریەك بۆ ئێمە گرنگە چوونكە ئێمە ڕیاڵین، لە لالیگا باش بین لە خولی پاڵەوانەكانیش باش دەبین، ئێمە ڕاھاتووین لەسەر ٣ یاریكردن لە ھەفتەیەكدا و بۆ ئێمە كێشە دروست ناكات و ھەوڵدەدەین سەرجەمیان ببەینەوە


چەند دیمەنێكی مەشقی ئەمـرۆ یـانەی ریال مەدرید وەك خۆئامادەكردنێك بەرامبەر ئیبار .











ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages