فیرناندۆ هییرۆ خۆم بەبەخت دەزانم چونكە بەرامبەر لیۆنێل میسی یاریم نەكردووە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/06/17

فیرناندۆ هییرۆ خۆم بەبەخت دەزانم چونكە بەرامبەر لیۆنێل میسی یاریم نەكردووە

سابات سپۆرت - فیرناندۆ هییرۆ راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و كاپتنی پێشووتری یانەی ریال مەدرید لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : خۆم بەبەخت دەزانم چونكە بەرامبەر لیۆنێل میسی یاریم نەكردووە ، لەمنداڵیمدا مارادۆنا خۆشەویسترین یاریزان بوو لەلای من ، بەڵام ئەوەی میسی لە 15 ساڵی رابردوو پێشكەشی دەكات كارێكی ئاسایی نییە .

هییرۆ لە ساڵی 1989 تا 2003 بۆ یانەی ریال مەدرید یاری كردووە ، 3 چامپیۆنزلیگ و 5 نازناوی لالیگا و 4 جامی سوپەری ئیسپانی و نازناوێكی جامی شا و جامی سوپەری ئەوروپا و 2 نازناوی جامی ئینتەركونتینینتالی بەدەست هێناوە و لە مۆندیالی 2018 راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە .

سالارجەلال

Post Bottom Ad

Pages