سابات سپۆڕت ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر شەشی ئێوارە گشت هۆڵەوەرزشیەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری بەڕێنمای نوێ دەکرێنەوە، کەڕێنمایەکان بەمشێوەیە کەپێویستە هۆڵەوەرزشیەکان پابەندیبن.
1- هەریاریزانێک پێش چوونی بۆ ناوهۆڵەوەرزشیەکان دەبێت کەمامە و دەست کێش بەکاربهێنێت.
2- لەسەرخاوەن هۆڵەوەرزشیەکان پێویسته هەر شەش کاتژمێرجارێک هۆڵەکەی دەرمان ڕێژبکات بە دژەڤایرۆس.
3- لەسەرخاوەن هۆڵ پێویسته ( تعقیم ) یان جلی دەست دابین بکات.
4- لەسەرخاوەن هۆڵ پێویستە ئامێری پێوەری گەرمی لەش بۆ یاریزانەکانی بەکاربهێنێت.
5- پێویستەلەسەرخاوەن هۆڵەکان ئاگەداری گشت یاریزانەکانیان بکەنەوە کە خاولی تایبەت بەخۆیان هەبێت.
6- پێویستەلەسەرخاوەن هۆڵەکان هەر نیوکاتژمێر جارێک ئامێرە وەرزشیەکان بەدژەڤایرۆس پاکبکەنەوە.
7- بەهەموو شێوەیەک گرتەڤیدیۆ قەدەغەیە لەناو هۆڵەوەرزشیەکان بڵاوبکرێتەوە.
8- هەرهۆڵێک پاپەندی ڕێنمایەکان نەبێت بەپێی یاسا سزادەدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق