بەوێنە ، پارێزگاری هەولێر، سەردانی (دیار ڕەحمان)ی کرد - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/05/06

بەوێنە ، پارێزگاری هەولێر، سەردانی (دیار ڕەحمان)ی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی یاریزانی تۆپی پێی یانەی هەولێر (دیار ڕەحمان)ی کرد


بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.5.6 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د.عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سەردانی یاریزانی بەناوبانگی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی کوردستان (دیار ڕەحمان)ی کرد.
لەسەردانەکەیدا د.فرسەت سۆفی لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی پرسی و ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و ئاسانکارییە لەوەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیەکەی، بۆئەوەی له‌م نه‌خۆشیه‌ رزگاری بێت و بتوانێت جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه‌ گۆڕەپانی وه‌رزشی.
پارێزگاری هەولێر هەروەها ڕایگەیاند، تۆ وەک یاریزانێکی بەتوانای تۆپی پێ لەهەولێر ڕۆڵێکی بەرچاووت هەبووە و له‌ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه‌ خزمه‌تی زۆری شاری هه‌ولێرت كردووه ‌و ده‌توانیت خۆڕاگربیت و به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌تدا زاڵ بیت، بەهیواین لەم نزیکانە لەنێو گۆڕەپانی وەرزشی بتبینیەوە.
لەلایەن خۆیەوە یاریزان دیار ڕەحمان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر نیشاندا و سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کرد، جەختیشی لەسەر ئەوەکردەوە کە ئەو سەردان و ئەو جۆرە لێپرسینەوەیە زیاتر هانی دەدات خۆڕاگربێت و هەوڵ بدات بەسەر نەخۆشیەکەی زاڵ بێت و بەزووترین کات بگه‌رێته‌وه‌ نێو یاریگاكانی تۆپی پێ له‌ كوردستان و عێراق.





 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages