ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.5.27 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە بەڕێز عەدنان درجال وەزیری وەرزش ولاوانی عێراقی کرد.
لەدیدارەکەدا کە هەریەک لە د.عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و هێمن قادر جێگری پارێزگار و قایمقامی قەزای ناوەند ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەگەرمی بەخێرهینانی وەزیری وەرزش ولاوانی عێراقی و خۆشحاڵ بوونی بەسەردانەکەی بۆ دیوانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: " بەناوی پارێزگای هەولێر پیرۆزباییت لێ دەکەین بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری وەرزش و لاوان و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین لە پۆستەکەدا، وەکو پارێزگای هەولێر و یانەی وەرزش و لاوانی هەولێر بەهەمووشێوەیک پاڵپشت و هاوکاری تۆین، ئومێدی زۆرمان بەتۆیە کە هاوکار و هەماهەنگ بیت لەگەڵ پارێزگای هەولێر لە بواری وەرزش و پەرەپێدانی توانای لاوان".
لەلایەن خۆیەوە عەدنان درجال وەزیری وەرزش ولاوانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەوەی لەتوانامدابێت بۆ هەولێر و بواری وەرزشی و پەرەپێدانی لاوان درێغی ناکەین و چی بۆ بەسرا و بەغدا بکەین بەهەمانشێوە بۆ هەولێرێیش ئەنجامی دەدەین، یەکەمین کاری ئیمەش وەکو وەزارەت پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی و پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ پرێزگای هەولێر".
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.5.27