ئاشكرایە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری نەرێنی لەسەر سەرجەم سێكتەرەكانی ژیان هەیە بەتایبەتی لە رووی ئابووری و باری داراییەوە ئەك كاریگەریەش لەسێكتەری وەرزش رەنگیداوەتەوزە ، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەرجەم خولەكانی تۆپی پێ وەستاوە و یانەكان بەتایبەتی یانە گەورەكانی ئەوروپا تووشی گەورەترین زیان بونەتەوە و هەندێك یانە بیر لەكەمكردنەوەی مووچەی یاریزانان دەكەنەوە و هەندێكیان بیر لە بەڕێكردنی بەشێك لە یاریزانەكان دەكەنەوە چونكە ناتوانن مووچەكانیان دابین بكەن ، لەدوای سەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆپی پێ وەك جاران ناگەڕێتەوە و دڵنیام نرخی یاریزانانیش كەم دەبێتەوە وەك نرخی نەوت و زەحمەتە لەمەودوا یاریزان نابینین نرخی بگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ ، چونكە یانەكان بەرەو مایەپووچ بوون دەڕۆن .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك
سالار جەلال