سابات سپۆڕت -لەڕاگەیاندنی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی سلێمانی 19 بڕیاری تایبەت بە رێكخستنەوەی هاتووچۆ و ژیانی هاووڵاتییان بڵاوكردەوە، یەکێک لەوخاڵانەی کەئاماژەی پێکراوە بەکردنەوەی یاریگاکان هۆڵەکانی وەرزشی.
خاڵی 15- یاریگاکان (بەبێ هاندەرو کۆبوونەوەو بەریەککەوتن و قەرەباڵغی)، هۆڵەکانی جوانی لەش و جیمەکان لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە بەپێی مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕیی و ئارامییەکان دەکرێنەوەو لە سەعات (٦)ی ئێوارەدا دادەخرێن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق