سابات سپۆرت - لەنوێ
ترین دەركەوتنی دا یاریزانەی هەڵبژارەدی عێراق و ئێستای یانەی هەولێر یاسر قاسم ،
باسی چەند لایەنێكی وەرزشی خۆی دەكـات .
لەچاوپێكەوتنێكی
لەگەڵ كەناڵی ( وەرزشی عێراقیە ) یاریزانەی هەڵبژارەدی عێراق و ئێستای یانەی
هەولێر یاسر قاسم ، باسی چەند لایەنێكی وەرزشی خۆی دەكـات ، سەرسامی خۆی دووپات كردەوە
بەڕاهێنەر ڕازی شنیشل دەڵێت یەكێكە لە باشترین ڕاهێنەرەكانی هەڵبژاردەی عێراقە.
یاسر قاسم دەڵێت : ڕاهێنەری
ئێستای یانەی هەولێر ڕادان زۆرباش
یارمەتیمـان دەدات .
دەربارەی ئایە بەچ
یاریزانێك سەرسامە ، یاریزانەكەی یانەی هەولێر دەڵێت : لە عێراق سەرسامم بە
یاریزان شێركۆ كەریم ، لە جیهانیش مێسی زێدان باشترینن .
یاسر قاسم لە دایکبووی 10 ـی مایو 1991 لە
كرادەی شاری بەغدایە و پێشتر لە پلە جیاوازەکانی خولی ئینگلیزی یاری کردووە و لە
ریزی یانەکانی ( برایتۆن، لۆتۆن، ماکسفێڵد، سوێندن تاون، نۆرچامپ تاون) ،(
ئۆریبرۆ)ی سویدی یاریکرد، ئەم وەرزە لە ریزی یانەی ( هەولێر) لەخولی نایابی عێراق
یاری دەكات
وھەروەھا پێشتر لە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق
یاریکردووە و یاریزانی ھێڵی ناوەراستە.