بالۆن دۆر و زە بێستی 2020 چی بەسەردێت - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/04/24

بالۆن دۆر و زە بێستی 2020 چی بەسەردێت


 
كاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان تا ئێستا بەردەوامە و باس لەشەپۆڵی دووەمیش دەكرێت كەهەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەكات ، تا ئێستا چارەنووسی هیچ خولێكی تۆپی پێ لەجیهان دیار نییە ، زۆر جاریش لێرە و لەوێ‌ باس لەدەستپێكردنەوەی خولەكان دەكرێت دواتر بەچەند كاتژمێرێك هەوڵەكان و هەواڵەكان رەتدەكرێنەوە ، ئەگەر هەر هەوڵێكیش هەبێت ئەوا تا ناوەراستی مانگی حوزەیران هیچ خولێك دەست پێناكاتەوە ، ئەگەر بارودۆخەكەش وا بەردەوام بێت ئەوا هەڕەشەی جیدی لەسەر سەرجەم خولەكان هەیە و ئەگەری هەڵوەشاندوەشی لەسەرە ، لەهەمان كاتدا تا ئێستا چارەنووسی چامپیۆنزلیگیش دیار نییە هەرچەندە باس لە كۆتایی مانگی ئاب دەكرێت وەك دوا وادە بۆ كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ، لەگەڵ دواخستنی یۆرۆ و كوپا ئەمریكا بۆ ماوەی یەك ساڵ پرسیارێك دێتە پێشەوە ، بالۆن دۆر و زە بێستی 2020 بۆ باشترین یاریزانی ساڵ چی بەسەردێت ؟ 
تا ئێستا هیچ قسەوباسێك لەمباریەوە نیە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆل و نە لەلایەن فیفاوە نەكراوە بەڵام بە بۆچوونی من ئەگەر بارودۆخەكە وا بەردەوام بێت ئەوە بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەمساڵ هەردوو خەڵاتەكە هەڵدەوەشێتەوە و دابەش ناكرێت چونكە پێوەرەكانی دەست نیشانكردنی باشترینەكان لەساڵی 2020 بەهۆی ئەم ڤایرۆسە نەگریسەوە پەیڕەو ناكرێت ، ئەگەر دەست نیشانیش بكرێت ئەوە خەڵاتەكەی 2020 ئەو نرخەی نابێت كەساڵانی رابردوو هەیبوو و لەو باوەڕەش دام كەخودی یاریزانەكان دڵیان پێ خۆش نابێت .
هیوادارم چالاكی بەزووترین كات بگەڕێتەوە ناو سەرجەم یاریگاكانی تۆپی پێ بەتایبەتی و سەرجەم یاریگا وەرزشیەكان و جارێكی دیكە ئیمە و سەرجەم هەوادارانی وەرزشی بە دیمەنە جوانەكانی یاریگاكان شاد بینەوە .
سالار جەلال




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages